“هێرشەكەی سەر غالب محەمەد پلان بۆ داڕێژراو بووە”

پۆڵەتیك پرێس
پارێزەری دۆسیەی هێرشكردنە غالب محەمەد، ئەندامی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، هێرشكردنە سەر غالب محەمەد كارێكی “پلان بۆ داڕێژراوی گروپێك بووە و ئەركی ئیدارەی سلێمانی و دەزگا ئەمنییەكانە تاوانبار بدۆزنەوە”.

وریا محەمەد، پارێزەری دۆسیەی هێرشكردنە سەر غالب محەمەد، ئەندامی هاوپه‌یمانی هیوا له‌ پەرلەمانی عێراق بە پۆڵەتیك پرێس-ی راگەیاند:”دادگای لێكۆڵینەوەی سلێمانی بڕیاری دەستگیركردنی تۆمەتبارێكی دەركردووە، سەرەتای لێكۆڵینەوەیە و كۆتایی نەهاتووە، ئێمەش چاوەڕێدەكەین لێكۆڵینەوەكان بە ئاراستەیەكی باشدا بڕۆن”.

ئەو پارێزەرە وتیشی: “غالب محەمەد كێشەی كەسی و كۆمەڵایەتی لەگەڵ هیچ كەس نیە، كەس تۆمەتبار ناكەین و پێمان وایە ئەركی هێزە ئەمنییەكان و ئیدارەی سلێمانیە تاوانبارانی دۆسیەكە بدۆزێتەوە، چونكە ئێمە پێمان وایە ئەو كارە پلان بۆ داڕێژراوبووە لە ئاستی گروپدا ئەو كارە كراوە نازانین كێیە، بەڵام دڵنیاین كێشەكە سیاسییە”.

ئێوارەی 26 ی شوباتی 2021 لەلایەن كەسێكەوە لە بەردەم ماڵەكەی خۆی هێرشكرایە سەر غالب محەمەد، تا ئێستا ئەنجامدەری هێرشەكە دەستگیرنەكراوە، بەشێك لە دەزگاكانی راگەیاندنیش وێنەی كەسێكیان بڵاوكردووەتەوە گوایە ئەنجامدەری هێرشەكەبووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا