ئێران داوادەکات نوێژ بکرێتە ناچاری

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرکردەیەکی دیاری ئەنجومەنی شارەزایانی سەرکردایەتی ئێران داوایکرد نوێژکردن بکرێتە ناچاری و هاوڵاتیان نوێژی زۆرەملێ بکەن.

عەلی موعەلیمی، ئەندامی ئەنجومەنی شارەزایانی سەرکردایەتی ئێران رایگەیاند، “ئێمە دەبینین بزوتنەوەی تاڵیبان ئەفغانییەکان ناچار دەکات نوێژبکەن، لەکاتێکدا ئێمە بەداخەوە کەمتەرخەمییەکی زۆر دەبینین لەبارەی نوێژکردنەوە لە وڵاتەکەمان”.

وتیشی: لەدوای شۆڕشی ئیسلامی ئێرانەوە لادانی زۆر سەریانهەڵدا، بەشێک لە بەرپرسان نوێژیان نەکردە ناچاری، منیش لێرەوە پێیاندەڵێم: بۆچی منداڵەکانتان ناچار دەکەن بچنە قوتابخانە، کەچی ناچاریان ناکەن نوێژبکەن؟

لەدوای شۆڕشی ئیسلامی ئێرانەوە لە ساڵی 1979، سیستمی کۆماری ئیسلامی لە ئێران دامەزرا بە سەرۆکایەتی خومەینی مەرجەعی باڵای شیعەکان، دواتر ئەو سیستمە چەندین یاسای پەیوەست بە ئایینی بەسەر ئێرانییەکاندا سەپاند، لە دیارترینیان باڵاپۆشی ناچاری خانمان بوو.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک