بازاڕی کەرتی خانووبەرە لە هەولێر بەهۆی هێرشەکانەوە دابەزیووە

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

کڕین و فرۆشتنی شووقە و خانووەکان لە زۆنی ئاڵتوونی پارێزگای هەولێر رووی لە کەمبوونەوە کردووە، ئەمەش بەهۆی هێرشە مووشەکییەکانی ئەم دواییەی ئێران بۆسەر ئەو شارە.

بازاڕی کەرتی خانووبەرە لە هەرێمی کوردستان بەگشتی و هەولێر بەتایبەتی لە کەمبوونەوەدایە، خاوەن نووسینگەیەکی خانووبەرەش هۆکارەکەی بۆ “دواکەوتنی دابەشکردنی مووچە، هێرشە درۆنییەکان بۆسەر هەرێمی کوردستان و کێشەکانی نێوان یەکێتی و پارتی” گەڕاندەوە.
سەردار ئازاد، خاوەنی نووسینگەی خانووبەرەیە لە شاری هەولێر و دەڵێت ساڵی 2023 ساڵێکی خراپ بوو بۆ بازاڕی کەرتی خانووبەرە لە هەرێمی کوردستان.
بەوتەی سەردار ئازاد، “پێش رووداوی هێرشەکانی ئێران بۆسەر ماڵی پێشڕەو دزەیی لە هەولێر، بازاڕی کەرتی خانووبەرە زۆر خراپ بوو، پێنەدانی مووچە لەکاتی خۆیدا و کێشەی بوودجە و بەرز و نزمیی دۆلار و کێشەکانی نێوان یەکێتی و پارتی لە هەرێمی کوردستان، وای لە بازاڕی خانووبەرەکردبوو کە تێکبچێت و جێگیرنەبێت”.
بە ووتەی ئەو خاوە نووسینگەیە، هێرشەکانی ئێران بۆسەر هەولێر کاریگەرییەکی زۆر خراپی هەبوو و “دواین بزماری لە تابووتی کەرتی خانووبەرە” دا لە هەولێر.

دەشڵێت، لە ئێستادا بازاڕی خانووبەرە بەدۆخێکی ناهەمواردا تێدەپەڕێت و ئەو بازاڕەی پێش ساڵی 2020 هەبوو هەرگیز دووبارە نابێتەوە.

زۆنی ئاڵتوونی و زۆنی ئەڵماس لە شاری هەولێر دوو لە گرنگترین و راقیترین شوێنە بازرگانییەکانن لەو شارە کە زۆرینەی پرۆژە نیشتەجێبوونەکان، پرۆژەی بازرگانی، دامودەزگا حکومییەکان، نێردە دیبلۆماسییەکان و سەرمایەدارانی تێدایە.
بە ووتەی ئەو خاوەن نوسینگەیە، “هێرشەکان کاریگەریان لەسەر نرخی ئەو شوقە و کۆمەڵگە نیشتەجێبوونانە دەبێت کە نزیکن لە فڕۆکەخانەی هەولێر، بەڵام تا ئێستا نەمبیستووە هیچ کەس ئەو شوێنانە چۆڵ کردبێت لە ترسی گیانی خۆی”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا