پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
نیوەڕۆی ئەمڕۆ تەرمێک گەیەنراوەتەوە پزیشکى دادوەری قەزای چۆمان کە بەپێی زانیارییەکان ئەو کەسە گەنجێکە باوکی خۆی کوشتووە.
سەرچاوەیەک لە پۆلیسی چۆمان بە پۆڵەتیک پرێسی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ هێزەکانیان لە بوونى ڕووداوێکى کووشتن ئاگادار کراونەتەوە کە باوک و کوڕێک بووە بە ناخۆشیان وە دواتر کوڕەکە باوکەکەى کوشتووە.
ئاماژەى بەوەشکرد، پۆلیسى چۆمان پەڕاوی لێکۆڵینەوەى بۆ رووداوەکە کردوەتەوەو لەئێستادا هۆکاری ڕووداوەکە نازانرێت چییە.
دوای کوژرانی باوکەکە لەلایەن کوڕەکەیەوە تەرمەکەی گواستراوەتەوە بۆ پزیشکی دادوەری چۆمان.