بەغدا شاندێکی باڵای پزیشکیی بۆ لێکۆڵینەوە لە کۆلێرا ڕەوانەی سلێمانی دەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

تیمێکی پزیشکی حکومەتی فیدراڵی لە بەغداوە گەیشتە سلێمانی بەمەبەستی لێکۆڵینەوە لە حاڵەتەکانی توشبوون بە کۆلێرا.

لەوبارەیەوە سەیف بەدر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق ڕایگەیاند، “تیمێکی باڵای پزیشکی بە سەرۆکایەتی بەڕێوەبەری بنکەی نیشتمانی چاودێری و کۆنتڕۆڵکردنی نەخۆشییە گوازراوەکان گەیشتە سلێمانی بەمەبەستی لێکۆڵینەوە لە حاڵەتە لێکچووەکانی کۆلێرا”.

بەگوێرەی قسەکانی سەیف بەدر، سامپڵ لەو حاڵەتانە دەبرێتە تاقیگە پزیشکییە گشتییەکانی بەغدا و دواتر وەزارەتی تەندروستی عێراق لێدوانی فەرمی دەبێت لەبارەی دڵنیابوونەوە لە حاڵەتەکانی کۆلێرا لە عێراق.

وتیشی، “نەخۆشی کۆلێرا نەخۆشییەکی باوە و توشبوون بەو نەخۆشییە لە هەموو وەرزەکاندا بابەتێکی سروشتییە”.

ئەوەش لەکاتێدایە ڕۆژی شەممە سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستیی هەرێم ڕایگەیاند، چەند حاڵەتێک تۆمارکراون لە کۆلێرا دەچن، بۆیە چەند ڕێکارێک لێرە گیراوەتەبەر بەمەبەستی ڕوبەڕوبوونەوەی ئەو پەتایە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا