سوپای پاسداران داوا لە هاووڵاتیان دەكات لە بارەگاكانی حزبەكانی رۆژهەڵات دووربكەونەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامیی ئێران دەڵێت، قۆناغێكی نوێی هێرشەكانیان بۆسەر بارەگاكانی حیزبەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان لە باشووری كوردستان دەستیپێكردووە.

رۆژی سێشەممە محەمەد پاكپوور، فەرماندەی هێزی زەمینی سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامیی ئێران رایگەیاند: قۆناغێكی نوێی ئۆپەراسیۆنی سوپای وڵاتەكەی بۆسەر پێگە و بارەگاكانی حیزبەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان لە باشووری كوردستان دەستیپێكردووە.

محەمەد پاكپوور دەڵێت، لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكەیاندا ئەمڕۆ هێرشكراوەتە سەر بنكە و بارەگاكانی حیزبی پارتی ئازادیی كوردستان – پاك لە سنووری پردێ و دەشڵێت، لەو هێرشەدا مووشەكی زیرەك بەكارهێندراوە و ئامانجەكان بە تەواوی پێكراون.

فەرماندەی هێزی زەمینی سوپای پاسداران وتیشی: تاوەكو نەمانی هەڕەشە لەسەر ئێران و چەكداماڵینی ئەو گرووپانە، هێرشەكان بەردەوام دەبن و داواش لە هاووڵاتیان دەكات لە بنكە و بارەگای حیزبەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان لە هەرێمی كوردستان دووربكەونەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا