“ترەمپ فەرمانی پێکردین”

پۆڵەتیک پرێس

ژمارەیەک لە بەشداربووانی رووداوەکەی 6ی ئەم مانگەی کۆنگرێس رایانگەیاند، لەسەر فەرمانی دۆناڵد ترەمپ هەڵیانکوتاوەتەسەر بینای کۆنگرێس.

لەوبارەیەوە، یەکێک لە بەشداربووەکان بە نوسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدڕاڵی راگەیاند، خۆی و ئامۆزاکەی بەرەو بینای کۆنگرێس رۆیشتوون چونکە ترەمپ فەرمانی پێکردوون ئەوە بکەن.

لە یەکێک لە پارچە ڤیدیۆکانی ساتەوەختی هێرشەکەدا دەرکەوتووە، پیاوێک بە بەرپرسێکی هێزەکانی پۆلیس دەڵێت: “ئێمە لەلایەن سەرۆکی ئەمریکاوە بانگهێشت کراوین”.

پێشتریش دۆناڵد ترەمپ داوای لە لایەنگرانی کرد لە رۆژی 6ی کانوونی دووەم لە واشنتۆن کۆببنەوە و فشاری کۆتایی بخەنەسەر کۆنگرێس بۆ پەسەندنەکردنی بردنەوەی جۆ بایدن لە هەڵبژاردنەکان.

پێشتریش ترەمپ لە تویتێکدا رایگەیاند، ” رۆژی 6ی ئەم مانگە لە واشنتۆن دەتانبینم، لەدەست خۆتانی مەدەن”.

بەشێک لە چاودێران ئاماژە بەوە دەکەن، ترەمپ داوای لە لایەنگرانی نەکردووە هێرش بکەنەسەر کۆنگرێس و بەرپرسانی پۆلیس، بەڵکو تەنیا داوای کردووە خۆپیشاندانی هێمنانە ئەنجام بدەن بەجۆرێک لەلایەن دەستورەوە رێپێدراو بێت.

رۆژی 6ی ئەم مانگە، لایەنگرانی دۆناڵد ترەمپ هەڵیانکوتایەسەر بینای کۆنگرێس و بەوهۆیەوە پێنج کەس گیانیان لەدەستدا و بڕیاری داخستنی واشنتۆن درا و هێزەکانی سوپای نیشتیمانی ئەمریکاش بڵاوەیان پێکرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا