پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
کۆمپانیای دانە غاز ڕایگەیاند، تێکڕای ئەو پارە نەقدییەی لە هەرێمی کوردستان و میسڕی وەرگرتووە بەڕێژەی %18.2 زیادیکردووە.
کۆمپانیای دانە غاز لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکرد، تێکڕای ئەو پارە نەقدیەی لە هەرێمی کوردستان و میسڕ وەریگرتووە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو بەڕێژەی %18.2 زیادیکردووە و لە کۆتایی چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا گەیشتووەتە 69 ملیۆن دۆلار.
بەگوێرەی بەیاننامەکە، کۆی پارەی نەقدی وەرگیراو لەلایەن دانە غازەوە لە هەرێمی کوردستان و میسڕ لە چارەکی یەکەمی ساڵی 2021 گەیشتووەتە 58 ملیۆن دۆلار.
ئەوەش هاتووە، لەو بڕە پارەیە 17 ملیۆن دۆلار لە میسڕ و 52 ملیۆن دۆلاریش لە هەرێمی کوردستان وەرگیراوە.
بەگوێرەی ئامارە داراییەکانی کۆمپانیای دانە غاز کە گەورەترین کۆمپانیای تایبەتە و کار لە بواری غازی سروشتی دەکات لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، تێکڕای قازانجی کۆمپانیاکە بەڕێژەی %125 زیادیکردووە لە چارەکی یەکەمی ساڵی 2022 و قازانجەکەی گەیشتووەتە 54 ملیۆن دۆلار، لەکاتێکدا ساڵی ڕابردوو لە هەمان ماوەدا قازانجەکەی گەیشتە 24 ملیۆن دۆلار.
لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، “لە ماوەی چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا داهاتی دانە غاز بەڕێژەی %32 زیادی کردووە و گەیشتووەتە 140 ملیۆن دۆلار، لەکاتێکدا ساڵی ڕابردوو لە هەمان ماوەدا داهاتەکەی 106 ملیۆن دۆلار بوو”.