داوای دەستلەكاركێشانەوەی سەرۆكی دادگای پێداچوونەوە دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ژمارەیەك لە پارێزەر و یاسا ناس و رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی، لە شاری سلێمانی گردبوونەوەیەكی ناڕەزاییان رێكخست لەسەر كۆتا بڕیاری دادگای پێداچوونەوە لە بارەی دۆسیەی سزادراوانی بادینان و لە گردبوونەوەكەدا داوایانكرد سەرۆكی دادگای پێداچوونەوە دەست لە كاربكێشێتەوە.

پارێزەر محەمەد ساڵح راپۆرت و سەرەنجەكانی پارێزەرانی لەسەر كۆتابڕیاری دادگای پێداچوونەوە لە دۆسیەی سزادانی چالاكوانەكانی بادینان خستەڕوو رایگەیاند: ئیدانەی ئەو بڕیارە دەكەین و بە سەرپێچی یاسایی دەزانین، وا دەزانین دەستوەردان لە كاروباری دادگا كراوە.

باسی لەوەشكرد، تەنها شتێك كە ماوە لە رووی یاساییەوە بریتیە لە بڕیاری لێبوردنی تایبەت لەلایەن سەرۆكی هەرێمەوە كە بە مەرسوم لێبوردنی تایبەتیان بۆ دەربكات، بۆیە داوا لە سەرۆكی هەرێم دەكەین بۆ پارێزگاری كردن لەو هاووڵاتیانە كە غەدریان لێكراوە لێبوردنی تایبەتیان بۆ دەربكات.

روونیشیكردەوە، هەرچەندە هەندێك كەس سەرەنجی لەسەر ئەوە هەیە كە ئەگەر لێبوردنی تایبەتیش دەربكرێت ئاسەواری سزاكە لانابات بەڵام ئێمە پێمان وایە بەپێی بڕگەی دوو لە ماددەی 154 سەرۆكی هەرێم ئەتوانێت لە مەرسومەكەیدا ئاسەواری سزاكەیان لەسەر لاببات.

جەختیشی كردەوە، داوادەكەن سەرۆكی دادگای پێداچوونەوە خۆی خانەنشین بكات یان دەست لە كاربكێشێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا