هێرشکرایە سەر فڕۆکەخانەی هەولێر و گرووپێکیش بەرپرسیاریەتیی هێرشەکەی لە ئەستۆ گرت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە لەڕێگەی درۆنێكەوە هێرشکرایەسەر بنكەی هێزەكانی ئەمریكا لە ناو فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرو بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق، بەرپرسیاریەتیی هێرشەکەی لە ئەستۆگرت و دەڵێن، “هێرشەکە ئامانجەکەی خۆی پێکاوە”.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 23ـی تشرینی دووەم، جارێکی دیکە هێزە میلیشیاکانی نزیک لە ئێران، لەڕێگەی درۆنی خۆکوژییەوە هێرشیانکردە سەر بنکەیەکی سەربازیی سوپای ئەمریکا لەناو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر.

ئەحمەد هۆشیار بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بەئاژانسی هەواڵی شەفەقی وتوه‌، “هەواڵی راگرتنى گه‌شته‌ ئاسمانییە‌كان له‌فڕۆکەخانەکانی هەولێر راست نییەو هاتوچۆی ئاسمانی لەفڕۆکەخانە ئاساییەو به‌رده‌وامه”.

لەبارەی هێرشەکەوە، گرووپی چەکداری مقاوەمەی ئیسلامیی کە هێزێکی چەکداری شیعە مەزهەبن و لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی وەردەگرن، لە راگەیەندراوێکدا بەرپرسیارییەتیی هێرشەکەی لە ئەستۆ گرت و رایگەیاند کە هێرشەکە “لە بەرامبەر ئەو تاوانانەیە کە دەرهەق بە گەلی فەڵەستین ئەنجام دەدرێت لە غەززە”.

لە راگەیەندراوەکەی بەرەی مقاوەمەی ئیسلامیدا هاتووە، هێرشەکە بەتەواوەتی ئامانجەکەی خۆی پێکاوە، بەبێ ئەوەی باس لە زیانە گیانی و ماددییەکان بکات.

بەگوێرەی زانیارییەکانی پنتاگۆن، تا ئێستا زیاتر لە 58 هێرش کراوەتە سەر بنکەو بارەگاکانی سوپای ئەمریکا لە عێراق و سووریا، کە بەهۆیەوە زیاتر لە 45 سەربازی ئەمریکی بە سووکی بریندار بوون.

ئەمریکا لە عێراق گەورەترین ئامادەیی سەربازیی  هەیە بەجۆرێک کە تەنها لەبنکەی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار، نزیکەی 2500 سەربازی هەیە کە تەیارکراون بە پێشکەوتووترین چەکی سەردەم و تانک و زرێپۆش و فڕۆکەی جەنگیی و شەڕکەر.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا