كۆمەڵی دادگەریی لەسەر پۆستی سەرۆككۆمار هاتەدەنگ

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەنجومەنی باڵای كۆمەڵی دادگەریی كوردستان رایگەیاند، پۆستی سەرۆكایەتی كۆماری عێراق ئیستیحقاقێكی نەتەوەی كوردە و هیچ لایەنێك مافی ئەوەی نییە بە ناوی كوردەوە ڕێككەوتن لەگەڵ لایەنەكانی عێراق بكات.

لە راگەیەندراوێكدا ئەنجومەنی باڵای كۆمەڵی دادگەریی كوردستان رایگەیاند: پۆستی سەرۆكایەتی كۆماری عێراق ئیستیحقاقێكی نەتەوەی كوردە و تەنها مافی لایەنێكی دیاری كراو نییە، پێمان باش بوو، پێشتر هەمو لایەنە كوردستانییەكان لەسەر تەنها یەك كاندید ڕێك بكەوتنایە.

ئاماژەی بەوەشكردوە، هیچ لایەنێك مافی ئەوەی نییە بە ناوی كوردەوە ڕێككەوتن لەگەڵ لایەنەكانی عێراق بكات لەسەر ئەو پرسە، یان هەر پرسێكی دیكە.

ئەنجومەنی باڵای كۆمەڵی دادگەریی ئاماژەی بەوەشكرد، ئێمە چاوەڕوانین تاكو كۆتا كۆبونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ دیاریكردنی سەرۆك كۆمار لایەنە كوردییەكان لەسەر یەك كاندید یەكلا ببنەوە و ئەویش دواتر وەك نوێنەری نەتەوەیەك مامەڵە بكات و مافە دەستورییەكانی خەڵكی كوردستان لە ئەجێندای سەرەكی كاراكانی بێت، لەسەرو هەمویانەوە جێبەجێكردنی ماددەی 140″.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا