هه‌نگاوه‌كانی دیاریكردنی ئه‌ندامانی دادگای فیدراڵیی عێراق ده‌ستیپێكرد

ئەم بابەتە 167 جار بینراوە

پۆڵەتیك پرێس
بۆدیاریكردنی ئەندامانی دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق، سەرۆكی ئەنجومەنی دادوەریی و سەرپەرشتیاری گشتی دادوەریی و سەرۆكی پێشووی دادگای فیدراڵیی عێراق كۆبوونەوە، ئەندامێكی لیژنەی یاسای له‌په‌رله‌مانی عێراقش دەڵێت، بەم زووانە دیاریكردنی ئەندامانی دادگاكە یەكلادەبێتەوە.

بەهار مەحمود، ئەندامی لیژنەی یاسایی لەپەرلەمانی عێراق بەپۆڵەتیك پرێس-ی راگەیاند، بەمزووانە دانانی ئەندامانی دادگای فیدڕاڵیی یەكلادەبێتەوە و دادگاكە دەستبەكارەكانی دەكات.

وتیشی:”هیوادەخوازین دەست نیشانكردنی ئەندامانی دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق وەك جێبەجێكردنی یاسای هەڵبژردنەكان و دانانی ئەندامانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەكان نەبێت و بەلاڕێدا نەبرێت و وەك خۆی جێیەجێیكرێت”.

بەوتەی ئەندامەكەی لیژنەی یاسایی، لەیاساكەدا مافی بەكارهێنانی ڤیتۆ نییە بەڵام ئەو بابەتانەی پەیوەستن بەهەرێمی كوردستانەوە بەدەنگی دوو لەسەر سێی ئەندامانی دادگاكە یەكلادەبێتەوە، لەوكاتەشدا دەبێت هەموو ئەندامانی دادگاكە ئامادەی كۆبونەوەكان بن.

به‌هار مه‌حمود ئاماژەی بەوەشكرد، ماددەی سێی یاساكە دەسەڵات دەدات بە سەرۆكی ئەنجومەنی دادوەری عێراق و سەرپەرشتیاری گشتی دادوەریی و سەرۆكی پێشووی دادگای فیدراڵیی تا ئەندامانی دادگای باڵای فیدڕاڵی دەست نیشان بكەن.

دادگای فیدراڵی عێراق لە نۆ ئەندام پێکدێت، سێ شیعە، دوو سوننە، دوو کورد و کریستیانێک و تورکمانێک.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک