حكومەتی هەرێم داهات و خەرجی شەش مانگی نەوتی بڵاوكردەوە

پۆڵەتیك پرێس

 

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

حكومەتی هەرێمی كوردستان داهات و خەرجی شەش مانگی نەوتی لە هەرێمی كوردستان بڵاوكردەوە كە زیاتر لە پێنج ملیار و 500 ملیۆن دۆلارە، ئاماژەی بەوەشكردووە، نزیكەی سێ‌ ملیاری داهاتەكە بۆ خەرجییەكانی بەرهەمهێنانی نەوت بووە و ئەوەی ماوەتەوە دراوە بە مووچە.

رۆژی سێشەممە 14-2-2023، حكومەتی هەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا بەكاربردن، خەرجی و داهاتەكانی نەوتی لە ماوەی شەش مانگی كۆتایی ساڵی 2022 بڵاوكردەوە.

بەرهەمهێنان و فرۆشتنی نەوت لە چارەكی سێیەمی پاردا، لە 1-7-2022 بۆ 30-9-2022 بەمشێوەیە بووە:

– كۆی نەوتی بەرهەمهاتوو 38 ملیۆن و 730 هەزار و 175 بەرمیل.

– 35 ملیۆن و 977 هەزار و 571 بەرمیلی هەناردە كراوە.

– دوو ملیۆن و 319 هەزار و 88 بەرمیلی دراوەتە پاڵاوگەكان.

– 433 هەزار و 516 بەرمیلی بە ناوخۆ فرۆشراوە.

داهات و خەرجی نەوت لە چارەكی سێیەمی پاردا، لە 1-7-2022 بۆ 30-9-2022 بەمشێوەیە بووە:

– سێ ملیار و 116 ملیۆن و 890 هەزار و 171 دۆلار كۆی داهات.

– یەك ملیار و 513 ملیۆن و 801 هەزار و 875 دۆلار خەرجی بووە.

– یەك ملیار و 603 ملیۆن و 88 هەزار و 296 دۆلاری ماوەتەوە.

بەرهەمهێنان و فرۆشتنی نەوت لە چارەكی چوارەمی پاردا، لە 1-10-2022 بۆ 31-12-2022 بەمشێوەیە بووە:

– 40 ملیۆن و 175 هەزار و 186 بەرمیل نەوت بەرهەمهاتووە.

– 35 ملیۆن و 876 هەزار و 96 بەرمیل هەناردە كراوە.

– سێ ملیۆن و 914 هەزار و 536 بەرمیل دراوەتە پاڵاوگەكان.

– 384 هەزار و 554 بەرمیلی بەنێوخۆ فرۆشراوە.

داهات و خەرجی نەوت لە چارەكی چوارەمی پاردا، لە 1-10-2022 بۆ 31-12-2022 بەمشێوەیە بووە:

– دوو ملیار و 452 ملیۆن و 723 هەزار و 553 دۆلار داهات.

– یەك ملیار و 261 ملیۆن و 934 هەزار و 269 دۆلار خەرجی.

– یەك ملیار و 190 ملیۆن و 789 هەزار و 284 دۆلاری ماوەتەوە بۆ مووچە

كۆمپانیای دیلۆیت یەكێكە لە گەورە كۆمپانیاكانی جیهان؛ لە كۆتایی ساڵی 2016دا حكومەتی هەرێمی كوردستان گرێبەستی لەگەڵ كرد بۆ وردبینی لە داتاكانی كەرتی نەوتی هەرێمی كوردستان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا