نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە بافڵ جەلال تاڵەبانی دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی ‏كوردستان، لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی ‏سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لە یادی 47 ساڵەی دامەزراندنی ‏یەكێتیی نیشتمانیی كوردستاندا، پیرۆزبایی لە سەركرایەتی و ‏ئەندامان و جەماوەری یەكێتی كرد. ‏

سەرۆكایەتی‌ هەرێمی‌ كوردستان بڵاوی‌ كردەوە، نێچیرڤان بارزانی وێڕای ئاما‌ژەدان بە ڕۆڵی كاریگەری یەكێتیی نیشتمانیی ‏كوردستان و سەرۆك مام جەلال لە بزاڤی ڕزگاریخوازیی كوردستاندا، هەموو ئەو ‏تێكۆشەر و پێشمەرگە قارەمانانەی بە بیر هێنایەوە كە لە پێناو ئازادیی كوردستان و ‏لە ڕیزەكانی یەكێتیدا، خەباتیان كردووە و قوربانییان داوە. ‏

نێچیرڤان بارزانی دووپاتی‌ لە پێویستیی كاری هاوبەش و ‏پێكەوەیی و تەبایی و یەكڕیزیی نێوان تەواوی لایەنە كوردستانییەكان كردەوە، ‏لە پێناو پاراستنی فیدراڵی و قەوارەی سیاسیی هەرێمی كوردستان و مافە ‏دەستوورییەكانی گەلی كوردستاندا. هەر لەمبارەیەوە ڕۆڵی یەكێتیی نیشتمانیی ‏كوردستانی بە گرنگ و كاریگەر لە قەڵەم دا.‏

لای خۆیەوە بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، ‏سوپاس و پێزانینی خۆی و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی بۆ پیرۆزبایی و ‏پێوەندیی سەرۆكی‌ هەرێم دەربڕی و هەوڵەكانی نێچیرڤان بارزانیی لە پێناو ‏یەكڕیزی و كۆكردنەوەی لایەنە سیاسییەكاندا، بەرز نرخاند.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا