پۆڵەتیک پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
کۆمەڵەی حەوت وڵاتە پیشەسازییە مەزنەکەی جیهان ناسراو بە G7 تا ساڵی داهاتوو یەک ملیار ژەم ڤاکسین دابین دەکات.
کۆمەڵەی G7ئەمڕۆ یەکشەممە لە بەیاننامەیەکیدا دڵنیایی دا لەوەی ” لەگەڵ کەرتی تایبەت و کۆمەڵەی G20 و دەوڵەتانی دیکە کار دەکات بۆ ئەوەی ژمارەی ڤاکسینی کۆرۆنای دابینکراو زیاد بکات”.
بەیاننامەکە دەڵێت، ” لە دیداری پێشوومان کە لە مانگی شوباتی ٢٠٢١ بەڕێوەچوو پابەندکراوین تا ساڵی داهاتوو یەک ملیار ژەم ڤاکسین دابین بکەین”.
ئاماژەی بەوەش کردووە، ” لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان کار دەکەین بۆ دابین کردنی ئەو بڕە ڤاکسینە لە ماوەی ساڵی داهاتوودا”.