مەزڵوم كۆبانێ: رووسەكان لە ناوچەی ژێر كۆنترۆڵی كوردەكان میوانن

پۆڵەتیك پرێس

فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) رایگەیاند، ئەوان ئامادەبونی هێزەكانی روسیایان لە رۆژئاوای كوردستان نەدەویست، بەڵام چوونە دەرەوەی ئەمریكا هۆكار بوو بۆ ئەوەی هێزەكانی رووسیا بچنە ئەو ناوچانە.

مەزڵۆم كۆبانێ فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات رایگەیاند، رووسەكان لە ناوچەی ژێر كۆنترۆڵی كوردەكان میوانن و قبوڵكردنی ئامادەبونی ئەوان بەمەرج بووە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، یەكێك لە مەرجەكان ئەوە بووە هێزەكانی رووسیا لەگەڵ هێزەكانی سوریای دیموكرات هەماهەنگ بن، نەك هێزەكانی رژێمی سوریا، بۆیە هەركات پابەندی بەڵێنەكانیان نەبن، كێشە دروست دەبێت.

ئەوەشی خستەڕوو، روسیا دەتوانێت رۆڵی ئەرێنی ببینێت بۆ پێكهێنانی هێزە كوردییەكان و رژێمی ئەسەد، چونكە هێزەكانی سوریای دیموكرات ئامادەیە ببێتە بەشێك لە سوپای سوریا، بەڵام بەم پێكهاتەیەی ئێستای نا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا