پارتی: بڕیارماندا بە كشاندنەوەی رێبەر ئەحمەد

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە راگەیەندراوێكدا مەكتەبی سیاسی پارتی رایگەیاند، لەپێناو سەركەوتنی پڕۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار و دامەزراندنی كابینەی نوێی حكومەتی فیدراڵ بڕیارماندا بەكشاندنەوەی هەڤاڵ رێبەر ئەحمەد لە كاندیدكردن بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار.

مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستانە لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، دوای هەڵبژاردنەكانی ئۆكتۆبەری ساڵی رابردوو، هەوڵەكانمان بە ڕوون و ئاشكرایی بۆ رزگاركردنی پڕۆسەی سیاسی عێراق لە چەقبەستوویی بەگەڕخست و بەبێ جیاوازی لەگەڵ هەموو لایەنەكانی براوەی هەڵبژاردنەكانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە گفتوگۆ دابووین و پابەندی و رێزیشمان بۆ ئەو رێككەوتنەی هەرسێ پێكهاتەی سەرەكی عێراق هەبوو لە دەستنیشانكردنی نوێنەریان بۆ ئەو پۆستە سیادیەی بۆ هەر لایەك دیاریكراوە.

لە بەشێكی دیكەی راگەیەندراوەكەدا هاتووە، سەبارەت بە سەرۆك كۆماری عێراق كە پشكی كوردە،‌ رای خۆمان بە ڕاشكاوی راگەیاندوە كە بە پێویستی دەزانین كۆدەنگی گەلی كوردی لەسەربێت چونكە نوێنەری كوردە لە عێراقی فیدراڵدا، بەداخەوە هەوڵدرا ئەم بابەتە پشتگوێ بخرێ و بەدەست تێوەردان و سەپاندنی ئیڕادە و لەدەرەوەی كۆدەنگی ئەم مافەی گەلی كورد پێشێل بكەن، بۆیە پارتی هەڤاڵ (رێبەر ئەحمەد)ی كاندیدكرد بۆ ئەو پۆستە.

ئەوەشهاتووە، ئێستاش كە ئەو هەوڵەی دەدرا بۆ سەپاندنی ئیڕادە و رەچاونەكردنی كۆدەنگی كورد كە ئێمە لە پارتی دیموكراتی كوردستان وەكو پڕەنسیپ بەگرنگمان زانیوە، سەركەوتوو نەبوو و، هەروەها لەپێناو سەركەوتنی پڕۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار و دامەزراندنی كابینەی نوێی حكومەتی فیدراڵ بڕیارماندا بەكشاندنەوەی هەڤاڵ رێبەر ئەحمەد لە كاندیدی سەرۆك كۆمار، هیوادارین كۆبونەوەی ئەنجوومەنی نوێنەران كە بۆ مەبەستی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار دەبەسترێ سەركەوتوو بێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا