پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ فرۆکە جەنگییەکانی تورکیا چیای مەتینیان لە رۆژهەڵاتی ئامێدی بوردومانکرد و هیچ زیانێکى گیانى نەبووە جگە لەزیانى مادی زۆر بەر ناوچەکە کەوتووە.
شایەتحاڵەکان لەسنوری قەزای ئامێدی بەپۆڵەتیک پرێسیان ڕاگەیاند، نیوەڕۆی ئەمرۆ فرۆکەکانی تورکیا ناوچەی سگێرێ کە دەکەوێته ناو زنجیری چیای مەتین لە رۆژهەڵاتی ئامێدی بۆردومانکرد، بۆردومانەکە چەند کێلومەتر لە شوێنى دانیشتوانەوە دوور بووە.
بەوتەى شایەتحاڵەکان بۆردومانەکە هیچ زیانێکى گیانى نەبووە، بەڵام زیانی مادی زۆری بەر ناوچەکە گەیاندوەو مەترسی لەسەر دانیشتوانى ناوچەکە دروستکردوە.
سوپای تورکیا بەبیانووی بوونى بنکەو بارەگاکانى پەکەکە بەردەوام سنورەکانى هەریمى کوردستان بۆردومان دەکات و زۆرجاریش بەهۆی بۆردومانەکانەوە هاولاتیان شەهید و بریندار دەبن.