رێواز فایەق : راسپاردەكانی دیدار ببێتە نەخشە رێگامان بۆ بڕیاردان

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ڕێواز فایەق سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان پیرۆزبایی لە سەرجەم كادیرانی یەكێتی دەكات بە بۆنەی سەركەوتنی دیداری یەكێتی و هیوادارە راسپاردەكانی دیدار ببێتە نەخشە رێگای ئەو حزبە بۆ بڕیاردان.

ئەمڕۆ، سێ شەممە، لە پەیامێكدا سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان پیرۆزبایی خۆی بە سەرۆكی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان گەیاند.

لە پەیامەكەدا كە سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان كە ئاراستەی سەرۆكی یەكێتی نیشتیمانی كوردستانی كردوە ڕایگەیاند، “بەبۆنەی سەركەوتنی دیداری یەكێتی، گەرمترین پیرۆزبای لە بەڕێزتان، سەرجەم ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و سەركەردایەتی، ئەندامان و لایەنگرانی یەكێتییەكەمان دەكەم.”

ڕێواز فایەق، دیدارەكەی بە هەڵقڵاوی بیروباوەڕی ئۆرگانەكانی یەكێتی وەسف كرد و هیوای خواست دیدارەكە ببێتە هۆكارێك بۆ بەرەو پێشچوونی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا