زیاتر لە 3000 کاندید کێبڕکێی بەدەستهێنانی کورسیەکانی پەرلەمان دەکەن

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، زیاتر لە سێ هەزار کاندید پەسەندکراون تا لەهەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق کێبڕکێی بەدەستهێنانی کورسییەکانی پەرلەمان بکەن.

ئەمڕۆ یەکشەممە کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان رایگەیاند، بەشێوەیەکی فەرمی سێ هەزار و 244 کاندید لەسەرانسەری عێراق پەسەندکراون و تا رێکەوتی 7ی تشرینی یەکەمی داهاتوو دەتوانن لەبانگەشەکردن بەردەوام بن.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لەڕۆژی 8ی ئەم مانگەوە بانگەشەی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەستی پێکردووە.

بڕیارە 10ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ، هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا