سزای لەسێدارەدان بۆ سەركردەیەكی داعش دەرچوو

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دادگای عێراق سزای لە سێدارەدانی بۆ سەركردەیەكی دیاری داعش دەركرد، كە بە پلانداڕێژەری هێرشە خۆكوژییەكەی ناوەڕاستی بەغدا لە ساڵی 2021 تاوانبارە و بووە هۆی كوژران و برینداربوونی دەیان كەس.

دادگای تاوانەكانی بەغدا راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە، تێیدا هاتووە، سزای لە سێدارەدان بۆ بەرپرسی یەكەمی تەقینەوەی بازاڕی لەنگە لە ناوچەی “باب ئەلشەرقی” لە بەغدا دەرچوو، بووە هۆی كوژران و برینداربوونی دەیان هاووڵاتی بێتاوان.

ئەوەشهاتووە، تاوانبار‌ پلەی “والی باشوور”ـی لە ریزی چەكدارانی داعش هەبوو، بەرپرسی یەكەم و پلانداڕێژەری تەقینەوەكەی ساڵی 2021ی بەغدایە، لە ساڵی 2012 ەوە چووەتە ریزەكانی چەكدارانی داعش، لەو كاتەوە پیلانی تەقاندنەوەی بازاڕی بالەی بەغدای لە رێگەی دوو خۆكوژەوە ئامادە كردووە.

لە 21ی نیسانی ساڵی 2021 دوو خۆكوژ لە ناو بازاڕی لەنگە لە بەغدای پایتەختی عێراق خۆیان تەقاندەوە، بووە هۆی كوژرانی 32 كەس و بریندار بوونی 110 كەسی دیكە، بە گوێرەی یاسای تیرۆر ژمارە 13ـی ساڵی 2005 تاوانبار سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا