فڕۆکەی F16ی عێراقی چەند ناوچەیەکی چیای حەمرینی کردەئامانج

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی ڕایەگیاند، “ئەمڕۆ سێشەممە فڕۆکەکانی F16 چەند ناوچەیەکی چیای حەمرینیان کردووتەئامانج”.

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، “چەند فڕۆکەیەکی F16ی عێراقی دوو هێرشیان ئەنجامداوە و شوێنی تیرۆرستان و دوو ئەشکەوتی چیای حەمرینیان کردووەتەئامانج”.

ئەوەشی خستەڕوو، “ئەم هێرشانە لەسەر بنەمای زانیاری وردی دەزگای هەواڵگری نیشتمانی عێراق بەهەماهەنگی لەگەڵ شانەی بەئامانجگرتنی سەربە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان ئەنجامدراون”.

جەختی لەوەشکردەوە، “هێزە ئەمنییەکان بەردەوامن لە ئۆپەراسیۆنەکانیان لە ناوچە جیاجیاکانی وڵات لەپێناو کۆتاییهێنانی تەواوەتی بە تیرۆرستان”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا