لیژنەی مادەی 140 یەكەم كۆبوونەوەی ئەنجام دەدات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لیژنەی مادەی 140ی پەرلەمانی عێراق یەكەم كۆبونەوەی بە ئامادەبوونی هادی عامری، سەرۆكی لیژنەی باڵای جێبەجێكردنی مادەكە لە حكومەت ئەنجامدا.

رۆژی 13_8_2023، لیژنەی مادەی 140ی پەرلەمانی عێراق یەكەم كۆبوونەوەی ئەنجامدا كە تێیدا هادی عامری، سەرۆكی لێژنەی باڵای جێبەجێكردنی مادەكە ئامادە بوو.

دیلان غەفوور، ئەندامی لیژنەی مادەی 140ی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: ئەوە یەكەم كۆبوونەوەی لیژنەكە بوو لەدوای دروستكردنی و تێیدا هادی عامری باسی لەوەكرد كە لیژنەكەیان كار لەسەر دوو لایەنی سەرەكی دەكات كە خەرجكردنی قەرەبووی مادەی 140 و چارەسەری گرێبەستە كشتوكاڵییەكانە لە ناوچە جێناكۆكەكان.

دیلان غەفوور ئاماژەی بەوەشدا، سەرۆكی لیژنەی جێبەجێكردنی مادەی 140 ئاشكرایكردووە كە 439 هەزار مامەڵەی وەرگرتنی قەرەبووكردنەوە ماون پارە وەربگرن و ئەو قەرەبوو كردنەوانە هاووڵاتییانی پارێزگاكانی میسان و بەسرە و زیقار-یش دەگرێتەوە. وتیشی: پێشنیازمان كرد بەهەمان شێوەی ئەو سێ پارێزگایەی ناوەڕاست و باشووری عێراق، قەرەبووكردنەوە هەرێمی كوردستانیش بگرێتەوە، هادی عامری پێی وتین كە مافی خۆتانە و داواكاری لەوبارەیەوە پێشكەش بكەن.

لە یاسای بوجەی گشتیی عێراق، 100 ملیار دینار بۆ قەرەبووكردنەوە تەرخانكراوە، كە قۆناغی یەكەمی جێبەجێكردنی ئەو مادەیەیە، بەر لە سەرژمێریكردن و راپرسی لەسەر چارەنووسی ناوچە جێناكۆكەكان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا