دەزگای ئاسایش: شەڕەتەقەکەی ئەمڕۆی سلێمانی بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە بووە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان لەبارەی شەڕەتەقەکەی ئەمڕۆی شاری سلێمانی ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە ڕوونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوەکرد، کاتژمێر  12:00ی نیوەڕۆ لە نزیک پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوون لە شاری سلێمانی، لەسەر کێشەی کۆمەڵایەتی ڕووداوی تەقەکردن لە نێوان چەند کەسێک ڕوویدا لە ئەنجامدا دوو کەس بریندار بوون و ڕەوانەی نەخۆشخانە کران.

وتیشی، دەستبەجێ هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئۆپراسیۆنەکانی سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکەو هەردوو لایەنی تەقەکەر دەستگیرکران و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بەردەوامە .

جەختی لەوەش کردەوە، لێرەوە بۆ هەموو هاوڵاتیانی خۆشەویستی هەرێمی کوردستان دوپات دەکەینەوە کە هیچ کەسێک لە سەروو یاساوە نیە و هەر کەسێک ببێتە هۆکاری تێکدانی ئارامی و ئاسایش دەستگیردەکرێت و ڕوبەڕووی یاسا دەکرێتەوە .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا