عێراق داوای 30 ملیار دۆلار قەرەبوو لەتوركیا دەكات

پۆڵەتیك پرێس:
فالیح خەزعەلی پەرلەمانتاری عێراق دەڵێت: بەپێی بڕیاری دادگا، دەبێت توركیا قەرەبووی عێراق بكاتەوە، كە بەهای قەرەبووەكەش 30 ملیار دۆلارە.

بەپێی چەند بەڵگەیەك، كە نووسینگەی خەزعەلی ئاراستەی نووسینگەی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراقی كردووە، پرسیاری ئەوەی كردووە، كە ئایا حكومەتی عێراق دەستبەرداری داواكاری ئەو قەرەبووە لەتوركیا بووە یا نا؟

لەوەڵامدا نووسینگەی كازمی بۆ ئەو پەرلەمانتارە نووسیویەتی، ئەوان دەستبەرداری ئەو داواكارییە نەبوون، بەڵكو چاوەڕێی بڕیاری كۆتایی دادگای پاریس لەبارەی دۆسییەكە دەدەن.

داواكەی عێراق پەیوەندی بە ناپابەندی كۆمپانیای بۆتاسی توركی هەیە، لەسەر هەناردەی نەوت، كە داواكە لەساڵی 2010 تۆماركراوە.

چەند ساڵێكە لەسەر پرسی نەوت‌و هەناردەی نەوت، كێشە لەنێوان عێراق‌و توركیا هەیەو بەشێكیش لەكێشەكان پەیوەندی بەهەناردەی نەوتی هەرێم لەرێگەی خاكی توركیاوە هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا