لە ڕووداوێکی تەقینی تانکەرێکی سووتەمەنی 40 کەس گیانیان لەدەستدا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەهۆی تەقینەوەی بارهەڵگرێکی سووتەمەنی لە وڵاتی لیبیریا 40 کەس گیانیان لەدەستاوە زیاتر لە 30 کەسیش برینداربوون.

رووداوەکە لەسەر رێگای ‘تۆتا’ لە دووری 130 کیلۆمەتر لە شاری مۆنرۆڤیا، پایتەختی وڵاتی لیبیریا روویداوە و تەنکەرەکە بەهۆی رووداوی هاتوچۆوە خۆی کێشاوە بە ژمارەیەک ئۆتۆمبێلی تردا و لەکاتی تەقینەوەیدا، زیانی بە چواردەوری خۆی گەیاندووە.

پۆلیسی ناوخۆیی شارەکەش دەڵێت، ژمارەی قوربانییەکان تا ئێستا روون نییە، چونکە بەشێک لەو کەسانەی لە رووداوەکەدا گیانیان لەدەستداوە، بوون بە خۆڵەمێش. بەڵام پێشبینی دەکەین کە تا ئێستا زیاتر لە 40 کەس گیانیان لەدەستداوە”.

ئەفسەرێکی دیکەی پۆلیس لەبارەی رووداوەکەوە ووتی” هەندێک لە هاوڵاتییان پاش رووداوەکەدا لە شوێنەکە نزیک بوونەتەوە و لەکاتی تەقینەوەی تانکەرە غازەکە، تەواوی چواردەوری خۆی وێرانکردووە و ژمارەیەکی زۆر هاوڵاتیی کوشتووە”.

فرانسیس کاچ، پزیشکی نەخۆشخانەیەکی ناوخۆیی لیبیریایە و لەبارەی ژمارەی بریندارەکان دەڵێت، “زیاتر لە 30 بریندار گەیەندراونەتە نەخۆشخانە و برینی بەشێکیان سەختە”.

بەهۆی خراپی رێگەوبان و شەقامەکانی وڵاتانی ئەفریقا، ئەو ناوچەیە بووەتە کوشندەترین ناوچەی رووداوە هاتووچۆکان، بەپێی داتاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، ژمارەی رووداوە هاتووچۆکان سێ قاتی وڵاتانی ئەوروپایە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا