هێزەئەمنیەکان ئامادەکراون بۆ پاراستنی هەڵبژاردن

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان ڕایگەیاند، هێزە ئەمنیەکان ئامادەن بۆ پراستنی هەلبژاردنەکان.

ئەمڕۆ دووشەممە 13ی ئەیلولی 2021، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، جەختی لە ئامادەبوونی هێزە ئەمنیەکان کردەوە بۆ پاراستنی هەڵبژاردنەکان لە تەواوی پارێزگاکانی عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە.

جەنەراڵ تەحسین ئەلفەخاجی وتەبێژی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان ڕایگەیاند، دەزگا ئەمنیەکان و هێزەکانیان پلانی پاراستنی سەرجەم پارێزگاکانیان لە عێراق داناوە لە کاتی هەڵبژاردنەکاندا، هەموو ئامێرێکیان ئامادە کردووە لەگەڵ کەل و پەلە مرۆییەکان بۆ پاراستنی سندوقەکانی دەنگدان، هەروەها پاراستنی خەڵک لە کاتی سەردانکردنی بنکەکانی دەنگدانم دوای ئەنجام دانی چەند کۆبوونەوەیەک لەگەڵ سەرجەم سەرکردەی ئۆپەراسیۆنەکان لە پارێزگاکان.

لە 10ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵدا، هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق ئەنجام دەدرێت، لە ئێستادا هەموو ئامادەکارییەکان کراوەو حزب و لایەنە سیاسیەکان سەرقاڵی بانگەشەی هەلبژاردنن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا