یەکەم کاردانەوەی ئەردۆغان بۆ بڕیارەکەی بایدن

پۆڵەتیک پرێس

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا ڕایگەیاند، بەسیاسیکردنی دۆسیەی کۆمەڵکوژی ئەرمەنییەکان لەلایەن ئەمریکاوە و بەکارهێنانی وەک ئامڕازێکی دەستوەردان دژی تورکیا، سودی بۆ هیچ کەسێک نییە.

لەلایەکی دیکەوە مەولود چاوش ئۆغڵۆ، وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند، وڵاتەکەی بەتەواوەتی بڕیاری بەجینۆسایدناساندنی کۆمەڵکوژی ئەرمەنییەکان لەلایەن ئەمریکاوە رەتدەکاتەوە.

چاوش ئۆغڵۆ وتیشی: تورکیا سەبارەت بە مێژووی خۆی وانە لەکەس وەرناگرێت.

لەدوای ئەوەی ڕۆژی شەممە جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا دۆسیەی کۆمەڵکوژی ئەرمەنییەکانی بەجینۆساید ناساند، ئەرمینیا ڕایگەیاند، ئەم بڕیارە هەنگاوێکە بەرەو ڕاستی و دادپەروەری مێژوویی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا