وەزیری سامانە سروشتیەکان لەگەڵ وەزیری نەوتی عێراق کۆبووەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری سامانە سروشتیەکانی هەرێم، چووە بەغداو لەگەڵ وەزیری نەوتی عێراق کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا.

ئەمرۆ یەکشەممە ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوتی عێراق پێشوازی لە، کەمال ئەتروشی وەزیری سامەنە سروشتیەکانی هەرێم کرد.

وەزارەتی نەوتی عێراق ڕاگەیندراوێکی بڵاو کردەوە، تیایدا ئاماژەی بەوەدا ئەتروشی و عەبدولجەبار، گفتوگۆیان ئەنجاماوە سەبارەت بە گرنگی کارکردن زیاد کردنی ئاڵوگۆڕی زانیاری تایبەت بە چالاکی نەوت لە نێوان هەردوولادا، هەروەها کارکردن بۆ پتەوکردنی ئابوری.

هەرچەندە لە ماوەی ڕابردوودا وتەبێژی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، کەمال ئەتروشی سەردانی بەغدا دەکات بەمەبەستی چارەسەری نرخی بەنزین، بەڵام تا ئێستا هیچ زانیارییەک نیە سەبارەت بەوەی گفتوگۆیان لەسەر ئەو بابەتەو ناردنی نەوتی سپی کردبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا