مەیموونەکانی نیودەلهی لە هیندستان هەڕەشە لە وڵاتانی زلهێزی جیهان دەکەن

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لوتکەی G20 چییە؟

نۆزدە وڵات و یەکێتیی ئەورووپا پێکەوە گروپی بیست یان پێکهێناوە، ئەم گروپە %75ی ئابووریی و بازرگانیی و %60ی دانیشتووانی هەموو جیهان پێکدەهێنن و دەوڵەمەندترین وڵاتانی جیهان لەم گرووپەدا بەژدارن. کۆبوونەوەکانی گروپی بیست، نوێنەری سندوقی نەختینەی نێودەوڵەتیی و بانکی جیهانییشی بۆ بانگهێشت دەکرێت و سەرچاوەکەی دەگەڕێتەوە بۆ کۆبوونەوەکانی گروپی حەوت وڵاتان.
وڵاتانی ئەندامی گروپی بیست بریتین لە یەکێتیی ئەورووپا و ئەم نۆزدە وڵاتە:(ئەرجەنتین، بەرازیل، ئوسترالیا، چین، ئەڵمانیا، فەرەنسا، بەریتانیا، هیندستان، ئیندۆنیزیا، ئیتالیا، ژاپۆن، کەنەدا، مەکسیک، رووسیا، عەرەبستان (سعوودیە)، ئەفریقای خواروو، کۆریای باشوور، تورکیا و ئەمەریکا).

لوتکەی G20، گرووپێکی تێکەڵ لە وەزیرانی ئابووری و دارایی و بەڕێوەبەرانی بانکە ناوەندییەکانی بیست وڵاتی جیھانە، ئەم گرووپە تێکەڵە لە بەھێزترین وڵاتانی جیھان کە %85 ئابووری جیھانیان لە دەست دایە، یەکەمین کۆبوونەوەی گرووپی20 لە ساڵی 1999 لە بەرلین لە دوای قەیرانی دارایی ئاسیا لە ساڵی 1997 ئەنجامدرا، چونکە ئەم قەیرانە کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر زۆربەی وڵاتانی جیھان ھەبوو. لە کۆبوونەوەکانی دەستپێکی گرووپی بیستدا، تەنھا وەزیرانی ئابوری و سەرۆکی بانکە ناوەندییەکان بەشداریان کرد، بەڵام دوای قەیرانی دارایی ساڵی 2008-2007، گرووپی 20 کۆبوونەوەیەکی بەپەلەیان بە ئامادەبوونی سەرۆک و سەرۆک وەزیرانی وڵاتانی ئەندام ڕێکخست، کە لەوکاتەوە بەم شێوەیە بەردەوام بووە.

ساڵانە لە ئاستی باڵای وڵاتانی ئەندام كۆبوونەوەی لوتكە بەرێوەدەچێت و ئەجێندای كاری داهاتوو دەخرێتە بەر باس و پلانی كاركردن. ئەمساڵیش لەماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا، سەرکردەکانی جیهان لە G20 دەگەنە نیودەلهی پایتەختی هیندستان، چارەسەر بۆ قەیرانی ئابووری و کشتوکاڵ دەدۆزنەوە و شەڕی ئۆکرانیا تاوتوێ دەکەن، بەڵام لەوانەیە مەیموونەکان، کە هیندستانیان داگیرکردووە کێشە بۆ شاندەکە دروستبکەن، چونکە ئەو مەیموونانە بەوە ناسراون کە شت دەدزن و هێرش دەکەن.

مەیموونەکانی نیودەلهی بوونەتە هەڕەشە لەسەر ئاسایشی کۆبوونەوەکە

حکومەتی هیندستان ماوەیەکی زۆرە سەرقاڵە و هەوڵی چارەسەری ئەو کێشەیە دەدات بەتایبەتی پێش کۆبوونەوەکانی گروپی G20 کە لەماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا شاندەکە دەچنە هیندستان، چونکە مەیموونەکان بەهیچ شێوەیەک ناوەستن و تەنها خۆراک نادزن بەڵکو تەنانەت مۆبایلیش دەدزن، مەیموونەکانی نیودەلهی لەو جۆرانەن کە حەزیان لە شوێنێ کراوەیە و خەڵکی ناوچەکەش بەدوای چارەسەرێکدا دەگەڕێن بۆیان، چونکە وەک هەڕەشەیەکن لەسەر ژیانی ڕۆژانەیان، لەوکاتەشدا لەوانەیە ببنە هۆی دروستکردنی کێشە و گرفت بۆ شاندەکە و شەرمەزارکردنی هیندستان.

لەئەنجامدا و لەمیانەی ئامادەکارییەکان بۆ دەستپێکردنی کۆبوونەوەی لوتکەی G20 لە نیودەلهی، دەسەڵاتدارانی خۆجێی لە ترسی داگیرکردنی شارەکە لەلایەن مەیموونەکانەوە، یەکێک لە ڕێگا چارەکان بڵاوکردنەوەی وێنەی مەیموونی بابون و لانگورە لەسەر شەقامەکان بۆ ترساندنی مەیموونەکان و دوورکەوتنەوەیان.

رجال قرود» في نيودلهي لإخافة «المكاك» – اخبار الامارات العاجلة

بەپێی هەواڵی سەرچاوە نێوخۆییەکان دەسەڵاتدارانی هیندستان بیریان لە ڕێگا چارەیەکی دیکەش کردووەتەوە، ئەویش بڵاوکردنەوەی مرۆڤە لەسەر شێوەی مەیموون، شارەوانی پایتەختی هیندستانیش داوای لە وەزارەتی دارستانەکان کردووە پلانێکی کرداری پێشکەش بکەن لە ئەگەری هێرشی مەیمونەکان بۆ سەر کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی سەرکردە بیانییەکان لە کاتی کۆبوونەوەکەدا یان خواردنی ئەو گوڵانەی کە بۆ ڕازاندنەوە بەکاردەهێنرێن.
دەسەڵاتدارانی شاری نیودەلهی پلانێکیان داناوە، بۆ ئەوەی مەیموونەکان لە شوێنەکانی بەڕێوەچوونی چالاکییەکانی لوتکەی G20 دووربخەنەوە، ئەویش لەسەر بنەمای بڵاوکردنەوەی دەیان مرۆڤ لەسەر شێوەی مەیموون، لەڕێگای خۆگۆڕین وەک مەیموونی لانگور کە ڕکابەری مەیموونە گشتییەکانی سەر شەقامەکان دەکات لە سەرانسەری شارەکەدا بۆ ئەوەی ڕێگری بکەن لەوەی نزیک ببنەوە و ببێتە هۆی سەرلێشێواوی.

دەسەڵاتدارانی خۆجێی لە نیودەلهی پایتەختی هیندستان پلانێکیان ڕاگەیاند، بۆ ترساندنی مەیموونەکان و ڕێگریکردن لەنزیک بوونەوەیان لە شوێنەکانی چالاکییەکانی لوتکەی G20 لە ڕۆژانی 9 و 10 کە تێیدابەڕێوەدەچێت، بۆئەوەی هیچ کێشە و سەرلێشێواوییەک دروست نەکەن.
بەپێی پلانەکە، نزیکەی 30 بۆ 40، مرۆڤ لەسەر شێوەی مەیموون خۆیان دەگۆڕن و لە شەقامەکانی نیودەلهی بڵاودەکرێنەوە، لەوێ لاسایی دەنگی مەیموونی لانگور دەکەنەوە، کە ڕکابەری سروشتی مەیموونەکانی دیکەیە و مەیمونەکانی شەقامەکان لێیان دەترسن و لەدەستیان رادەکەن.

ساتیش ئۆپادیای، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی شارەوانی ڕۆژی چوارشەممە (30ئاب) بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاند، ” ئێمە ناتوانین مەیموونەکان لە ژینگەی سروشتی خۆیان دەربکەین. بۆیە تیمێکی 30 بۆ 40 کەسی ڕاهێنراومان بڵاوکردەوە بۆ ئەوەی مەیموونەکان بترسێنن.”
ئاماژەی بەوەکرد، ” لە هەر یەکێک لە هۆتێلەکان یەکێک لەو کەسانە جێگیر دەکرێت کە نوێنەرەکان تێیدا دەمێننەوە، هەروەها لەو شوێنانەی مەیموونەکان تێیدا دەبینرێن.” هەروەها پەیکەرێکی بچووکی مەیموونەکانی لانگور لە شەقامەکانی پایتەخت بڵاوکرایەوە بۆ ئەوەی مەیموونەکانی دیکە بترسێنن.

بەشێوەیەکی گشتی مەیمونەکان، بە خێرایی لە دەلهی و ویلایەتە دراوسێکان زاوزێ دەکەن، چونکە دۆخی پارێزراویان هەیە، بەڵام ئامارێکی فەرمی لەبارەی ژمارەیانەوە تائێستا بەردەست نییە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا