بافڵ جەلال تاڵەبانی: بێهیوانین لە پێكهێنانی حكومەتێكی خزمەتكار

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ جەلال تاڵەبانی لە بەغدا پێشوازیكرد لە ئیلبروس كوتراشیڤ، باڵیۆزی رووسیا لە عێراق، لە دیدارێكدا پەیوەندییەكانی هەردوولا تاوتوێكران و جەختكرایەوە لە هەماهەنگی و هاریكاری هاوبەش بەجۆرێك خزمەتی بەرژەوەندییە باڵاكان بكات.

ئەمڕۆ بافڵ جەلال تاڵەبانی لە بەغدا پێشوازیكرد لە ئیلبروس كوتراشیڤ باڵیۆزی رووسیا لە عێراق، لەدیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی هەنگاوەكانی پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق ئاڵوگۆڕ كرا و بەربەستەكانی بەردەم لایەنە سیاسییەكان هەڵوەستەی لەسەركرا.

بافڵ جەلال تاڵەبانی روونیكردەوە سەرباری ناكۆكییەكان و جیاوازی بۆچوونەكان بەڵام بێهیوانین و لەگەڵ هاوبەشە راستەقینەكانمان كە پەرۆشی یەكڕیزی نیشتمانیی و پاراستنی كەلتووری تەوافقن دەمانەوێت رێكبكەوین و حكومەتێكی كاریگەر و خزمەتكار پێكبهێنین، كە خزمەتی هەموو لایەك بكات بەبێ جیاوازی.

راشیگەیاند هیچ كێشە و گیروگرفتێك بەبێ لێكتێگەیشتن و سازان چارەسەرناكرێت، باشترین بژاردە دیالۆك و پەنابردنە بۆ زمانی گفتوگۆ.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا