وەزارەتی بازرگانیی عێراق وەرگرتنی گەنمی جوتیاران رادەگەیێنێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی بازرگانیی عێراق رایگەیاند، کۆمپانیای نیشتیمانى بۆ بازرگانیی دانەوێڵە، دەستی کردووە بە کڕینی گەنمی جوتیاران و کۆمپانیاکە لە هەموو لقەکانیدا ئامادەیە بۆ وەرگرتنی گەنمی ئەم وەرزەی جوتیاران.

بازرگانیی عێراق باس لەوەشدەکات، هەوڵ دەدەن زۆرترین بڕی گەنم لە جوتیاران وەربگرن، بۆ ئەوەی پێویستیی گەنمی ئەمساڵ پڕ بکەنەوە و بگەنە ئاستی خۆبژێویی.

پێشتریش، وەزیری بازرگانی عێراق رایگەیاندبوو، ئەمساڵیش وەکو ساڵی پێشوو هەر تەنێکى گەنم بە 850 هەزار دینار لە جوتیاران وەردەگیرێت.

وەزارەتى کشتوکاڵى عێراقیش ئاماژەی بەوە کردبوو، بڕی وەرگرتنی گەنم لەمساڵدا رێژەیەکی پێوانەیی تۆمار دەکات کە پێشبینی دەکەن شەش ملیۆن تەن گەنم لە جوتیاران بکڕن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا