پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ هەینی جارێکی دیکە نرخی نەوت بەرزبووەوە و دوای ماوەیەکی زۆر نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت 85 دۆلاری تێپەڕاند.
بەپێی دوایین ئاماری ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 85 دۆلار و 11 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 82 دۆلار و 52 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هەفتەی ڕابردوو بانکی سویسری یو بی ئی ڕایگەیاند، کەرتی وزە هێشتا لە قۆناغی بوژانەوەدایە و پێشبینیشی کرد نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لەمساڵدا لەنێوان 80-90 دۆلاردا مامەڵەی پێوەبکرێت.