پۆلیسی سلێمانی: تەقەکەرێک دەستگیرکرا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی ڕزگای تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد، کە تەقەی کردبوو.

ئەمڕۆ یەکشەممە 30ی نیسان، پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی لە سنوری گەڕەکی ڕزگاری دەنگی تەقە بیسترا، دەستبەجێ هێزەکانی پۆلیس شوێن دەنگی تەقەکە کەوتن و توانرا تەقەکەرەکە بدۆزرێتەوە و لەلایەن پۆلیسی ڕزگارییەوە دەستگیربکرێت.

ئاماژەی بەوەکرد، لەکاتی دەستگیرکردنیدا دەست بەسەر ئەو چەکەی تۆمەتباردا گیرا، کە تەقەی پێکردبوو.

جەختیکردەوە، لەئێستادا تۆمەتبار(م،ع،م) لەدایکبووی 2001 بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا