بەدواداچوون بۆ کەیسی ئەو سێ منداڵە دەکرێت کە لە هەولێر لەناو قەفەسدا خەوتن

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دوای بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆی ئەو سێ منداڵەی کە لەپشت چێشتخانەی باب الحارة لە هەولێر لەناو قەفەسێکدا خەوتبوون، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کۆمەڵایەتی هەولێر بەدواداچوون بۆ بابەتەکە کرا.

ئەمڕۆ سێشەممە لەسەر داوای وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی، تیمێکی بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کۆمەڵایەتی هەولێر ڕاسپێردرا تا سەردانی شوێنی بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆکە بکەن.

پاش بەدواداچوون و دۆزینەوەی منداڵەکان دەرکەوت کە ئەم منداڵانە بەشێوەیەکی کاتیی لەو شوێنە بوون، خێزانیان ھەیە وە ماڵیان ھەیە لەسەر شۆستە کاری دەستی دەکەن و سواڵ دەکەن، بەڕەگەز عەرەبن و کەس و کاریان ئاگادارکرانەوە لە حاڵەتەکە.

ئەوەش لەکاتێکدایە ئەمڕۆ سێشەممە بەرپرسێکی وەزارەتی ناوخۆ کورتە ڤیدیۆیەکی بڵاوکردەوە، تێیدا سێ منداڵ دەرکەوتبوون کە لە سەرمادا و لەناو قەفەسێکدا نزیک چێشتخانەی باب الحارة لە هەولێرخەوتبوون و لەویا بەیانیان کردەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا