دادگای فیدڕاڵی لەماوەی حەفتەیەکدا لەبارەی سێ سکاڵا کە لەدژی هەرێم تۆمارکراون کۆدەبێتەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لەماوەی یەک هەفتەدا، دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق لەبارەی سێ سکاڵای سەر هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە کە یەکێکیان پەیوەستە بە ناردنی 200 ملیارەکەوە.

بەگوێرەی خشتەی کۆبوونەوەکانی دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق، لە ڕۆژی 25ی ئەم مانگە دانیشتنی تایبەت بە ناردنی 200 ملیار دینارەکە بۆ هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت، کە لەلایەک مستەفا سەنەد، پەرلەمانتاری سەربەخۆی عێراق تۆمارکراوە و داوا دەکات بڕیاری ناردنی 200 ملیار دینارەکە بۆ هەرێم هەڵبوەشێتەوە.

هاوکات، سکاڵای دووەم تایبەتە بە پارەی کۆبوونی خۆراکەوە، سکاڵاکە لەلایەن بەڕێوەبەرى کۆمپانیاى گشتیى بازرگانیى خۆراکى حکومەتى فیدراڵى لە دژى وەزیرى بازرگانی و پیشەسازیى هەرێمى کوردستان و بەڕێوەبەرى گشتیى بازرگانی تۆمارکراوە و داوای گەڕانەوەی ئەو پارانە دەکات کە لە ئەستۆیاندایە.

یەکێکی دیکە لە سکاڵاکان تایبەتە بە نایاساییبوونی درێژکردنەوەی ماوەی یاسایی پەرلەمان و بڕیارە دانیشتنەکە لە ڕۆژی 31ی ئەم مانگە بەڕێوەبچێت.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا