هەسەدە داوا لە دانیشتووانی رۆژئاوای كوردستان دەكات لە هەر جوڵەیەكی گوماناوی ئاگاداریان بكەن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دوای روداوەكەی رۆژی دوو شەممە كە شانە نوستوەكانی داعش هێرشیانكردە سەر بنكەیەكی هێزەكانی ئاسایش لە پارێزگای رەققە، هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) لە راگەیەنراوێكدا داوا لە هاووڵاتیانی رۆژئاوای كوردستان دەكات لە روبەڕوبونەوەی تیرۆردا پشتیوانی هێزە ئەمنییەكان بن و لەهەر جوڵەیەكی گوماناوی ئاگاداریان بكەنەوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، هێزەكانی سوریای دیموكرات بە پشتیوانی دانیشتوانی ناوچەكە، كار دەكات بۆ پاراستنی هاووڵاتیان و ئاسایش و ئارامی ناوچەكە، بە مەبەستی ڕێگریكردن لە دوبارەبونەوەی هێرشی هاوشێوە.

رۆژی دووشەممە 26_12_2022 بەهۆی هێرشێكی داعشەوە لە رەققە شەش ئەندامی هەسەدە و هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ شەهیدبوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا