كۆنفرانسێك بۆ كۆتایهێنان بە گرژییەكانی پارتی و پەكەكە رێكدەخرێت

پۆڵەتیك پرێس

بەئامانجی ڕێگرتن لە هەڵگیرسانی شەڕی كورد بەكورد و كۆتاییهێنان بەو بارگرژییەی لەباشوری كوردستان لە نێوان پارتی و پەكەكە هاتووەتە ئاراوە، بڕیارە هەفتەی داهاتوو كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان- كەنەكە و یەكێتی پەرلەمانتاران كۆنفرانسێك ساز بكەن.

 

لە ڕاگەیەندراوێكدا كەنەكە و یەكێتی پەرلەمانتارانی كوردستان ئاماژەیان بەوەكردووە، رۆژی 21ی ئەم مانگە كە دەكاتە شەممەی داهاتوو، بە دروشمی “راوێژ بۆ پەرەپێدانی دیالۆگی ناوخۆیی “بەشێوازی ئۆنلاین كۆنفڕانسێك ڕێكدەخەن.

هاوكات بانگهێشتی سەرجەم پارت و لایەن و كەسایەتی و راگەیاندنەكانی كوردستانیش دەكەن، تاوەكو بەشداری كۆنفرانسەكە بكەن.

 

ئەوەش دەخەنەڕوو، ئامانج لە كۆنفرانسەكە هەوڵدانە بۆ كۆتاییهێنان بە گرژییەكان و زەمینەخۆشكردن بۆ دیالۆگ و چارەسەری ئاشتییانە لە باشووری كوردستان كە ئێستا لەنێوان هەندێك لایەندا هاتووەتە ئاراەوە.

 

لە چەند رۆژی رابردوودا گرژی ‌و ئاڵۆزی لەنێوان پارتی‌و پەكەكە دروست بوو، هەفتەی رابردووش لە گوندی چەمانكێی سەر بە قەزای ئامێدی لە سنووری پارێزگای دهۆك پێكدادانان لەنێوانیاندا روویدا، دوای ئەو رووداوەش بەرپرسانی پارتی و بە شەڕی پێشمەرگەو پەكەكە ناویان برد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا