پۆلیسی تورکیا هونەرمەندێکی ناسراوی سوری دەستگیر کرد

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ چوارشەممە 17ی تشرینی دووەم پۆلیسی تورکیا، هونەرمەندی سوری عومەر سلێمان دەستگیر دەکات.

کوڕی هونەرمەندی میلی سوری عومەر سلێمان ڕایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ لە ماڵەکەی خۆی لە شاری ئورفای تورکیا باوکی دەستگیر کراوە، براوە بۆ لێکۆڵینەوە.

کوڕی ئەو هونەرمەندە وتیشی، ڕەنگە ڕاپۆرت لە دژی باوکم درابێت بە دەسەڵاتدارانی تورکیا.

عومەر سلێمان مەولود گۆرانیبێژێکی میلی سورییە، گۆرانی بە زمانی سوری و عێراقی و کوردی دەڵێت لە بۆنەو ئاهەنگەکاندا.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک