كارگەی بەرهەمهێنانی ئۆكسجین لەهەڵەبجە دروست دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس:
لەلایەن دوو خێرخوازی شارەكەوە، كارگەیەكی بەرهەمهێنانی ئۆكسجین بۆ نەخۆشخانەی وەفا لە شاری هەڵەبجە دروستدەكرێت‌و بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی وەفاش دەڵێت: دروستكردنی ئەو كارگەیە سودێكی زۆری بۆ نەخۆشخانەكەمان دەبێت.

دكتۆر ئاراس حەمە سەعید فەرەج بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی وەفا لەشاری هەڵەبجە بۆ پۆڵەتیك پرێس وتی: لەلایەن دوو سەرمایەداری شاری هەڵەبجە، كە بریتین لە ئاسۆ حاجی محەمەد بامۆكی و حاجی عابد هەورامی كارگەیەكی بەرهەمهێنانی ئۆكسجین بۆ نەخۆشخانەكەمان دروستكراوە و لەماوەیەكی كەمدا دەست بە بەرهەمهێنانی ئۆكسجین دەكات، بە دروستكردنی ئەم كارگەیەش تا رادەیەكی زۆر كێشەی نەمانی ئۆكسجین لە نەخۆشخانەكەمان چارەسەردەبێت.

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی وەفا وتیشی: تائێستا لە سلێمانییەوە بەتەنكەر ئۆكسجینمان بۆ دێت بۆ هەر یەك تەن ئۆكسجین 550 هەزار دیناری پێدەدەین، كە لەماوەی شەو و رۆژێكدا زیاتر لە دوو تەن بەكاردەهێنرێت بۆ تووشبووانی كۆرۆنا.

لەئێستادا لە نەخۆشخانەی چارەسەركردنی بەركەوتووانی چەكی كیمیایی 24 تووشبوو لە نەخۆشخانەی وەفاش 23 تووشبووی دیكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا خەوێنراون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا