عێراق و توركیا تاوتوێی رێككەوتنە هاوبەشەكانی نێوانیان دەكەن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

عێراق و توركیا تاوتوێی رێككەوتنە هاوبەشەكانی نێوانیان و ئاسانكاریی سەردانی هاووڵاتیان لەنێوان هەردوو وڵاتدا دەكەن، بڕیارە ئەم مانگە یەكێك لە جێگرانی وەزیری دەرەوەی توركیا بۆ ئەو مەبەستە سەردانی عێراق بكات.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، عومەر بەرزنجی، بریكاری وەزارەتی دەرەوەی عێراق لەگەڵ عەلی رەزا گونەی، باڵیۆزی توركیا لە بەغدا كۆبووەتەوە و پێكەوە باسیان لە پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات كردووە، لەوانەش ئاسانكاری بۆ ڤیزەی گەشتی هاووڵاتیان لەنێوان هەردوو وڵات.

بەگوێرەی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، لەو كۆبوونەوەیەدا باڵیۆزی توركیا ئامادەیی حكومەتی وڵاتەكەی پیشانداوە بۆ هاوكاریكردنی عێراق لەسەرجەم بوارەكاندا و رایگەیاندووە، ئەو سەردانەی بۆ وەزارەتی دەرەوە بۆ هەماهەنگی كردن بووە بۆ سەردانێكی چاوەڕوانكراوی جێگری وەزیری دەرەوەی توركیا بۆ عێراق.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا