وتەبێژی پارتی سۆسیالست: رێگە بە عەبدوڵڵای حاجی مەحموود نادەین بەشداریی کۆنگرە بکات

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

د.فەرهاد تۆفیق، وتەبێژی پارتی سۆسیالت دیموکراتی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند، “سبەی پێنجشەممە، کۆنگرەی نایاسایی حزب بەڕێودەچێت و جارێکی دیکە سەرۆک و جێگری سەرۆک هەڵدەبژێردرێنەوە و هیچ کەس ناتوانێت رێگری لە بەڕێوەچوونی کۆنگرەکە بکات”.

لەبارەی رووداوەکەی شەوی رابردووی گوڵەخانە، وتەبێژەکەی سۆسیالست بە پۆڵەتیک پرێسی ووت، “شەوی رابردوو ژمارەیەک چەکدار کە ژمارەیان 8 کەس بووە، لەژێر پەرژینەکانی ئەو ڤێلایەی کە پێشتر جێگری پێشووی سەرۆکی سۆسیالست بە زیادەڕۆ لەسەر موڵکی شارەوانی درووستیکردووە و چوونەتە ژووەرەوە”، هەروەها وتشی، “ئەو کەسانە بۆ ئاژاوەنانەوە و رۆژێک پێش دەستپێکردنی کۆنگرەی هەشتەمی حزبەکەمان هاتوونەتە ناوچەکە و بە هێزە ئەمنییەکانمان وتووە ئەگەر ئێوە کۆنتڕۆڵیان نەکەن ئەوا هێزەکانی ئێمە (فەوجی سوورێن) کۆنتڕۆڵی ئەمنییەتی ناوچەکە دەکەین”.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، وتەبێژی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان وتی، “عەبدوڵڵای حاجی مەحموود هەستاوە بە درووستکردنی لیستێک کە لەدەرەوەی پارتی سۆسیالستە و خۆی سەرۆکایەتی دەکات، هەروەها کاندیدی داناوە بۆ بردنی دەنگەکانی سۆسیالست کە ئێمە ئەوە بە خیانەت دەزانین و پێمان وایە دووپاتکردنەوەی بڕیارەکانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی حزبە کە ئەو کەسە هیچ پەیوەندییەکی بە ریزەکانی ئێمەوە نەماوە”.

وتەبێژی پارتی سۆسیالست دەشڵێت، “جێگری پێشووی سەرۆک بە تکا و رجا و دەستماچکردن چانسی بەشدارییکردنی لە کۆنگرە پێدرابوو، بەو ئاژاوەیەی ئەمڕۆ لە گوڵەخانە نایەوە، تازە رێگە بە بەشدارییکردنی لە کۆنگرە نادەین”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا