پۆڵەتیک پرێس:
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
دادگای سزا قورسەکانی ئامهد سزایهكى قورسی بهسهر لەیلا گۆڤەن، پەرلەمانتاری پێشووی هەدەپەدا سەپاند.
بەگوێرەی زانیارییەکان، “دادگای سزا قورسەکانی ئامەد بە تۆمەری بەشداریکردن لە چالاکی و پروپاگەندەکردن بۆ پارتی کرێکارانی کوردستان، لەیلا گۆڤەنی بە 11 ساڵ و حەوت مانگ و 15 ڕۆژ بەندکردن سزاداوە”.
لەیلا گۆڤەن بەهۆی ڕەخنەگرتن لە هێرشەکانی تورکیا بۆسەر شاری عەفرین لە ساڵی 2020 دەستگیرکرا، لە ئێستاشدا لە زیندانی ئەلازغ بۆ سزا قورسەکان بەندکراوە.