وەزیرە ئەلیکترۆنیەکەی سەدر: بە سێ مەرج ئامادەی دانوستانین

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیرە ئەلیکترۆنیەکەی سەدر ڕایگەیاند، “بە سێ مەرج ڕازی دەبین بە داواکەی هادی عامری بۆ دانوستان”.

ساڵح محەمەد عێراقی لە بڵاوکراوەیەکدا سێ مەرجی دانا بۆ دانوستانی سەدرییەکان و دەڵێت، “یەکەم مەرج ئەوەیە هادی عامری و کوتلەکەی لە چوارچێوەی هەماهەنگی بکشێنەوە”.

لەبارەی دووەم مەرجەوە ئاماژەی بەوەکردووە، “ڕوونکردنەوەیەکی تەواوەتی بدرێت لەبارەی قسەکانی (سپایکەرمان) کە لەم چەند ڕۆژەی ڕابردوودا تۆماری دەنگی دزەپێکراو بەناوییەوە بڵاوکرایەوە”.

لە سێیەم مەرجدا بە عامری دەڵێت، “تۆ لەچوارچێوەی ئەو کەسانەدا بوویت کە پەیماننامەی چاکسازیتان واژۆکرد و جێبەجێ نەکرا، کەواتە کێ گرەنتی جێبەجێکردنی گفتوگۆی چاکسازی دەکات؟ دەبێت ئەوە زامن بکرێت تا عێراق لە گەندەڵی ڕزگاربکەین”.

ئەوەش لەکاتێکدایە ئەمڕۆ دووشەممە هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح داوای لە ڕەوتی سەدر و چوارچێوەی هەماهەنگی کردەوە کە خۆیان ڕێکبخەنەوە و وتی، “ئەو گردبوونەوە جەماوەرییە ڕەنگە لەکۆنتڕۆڵ دەربچێت و ببێتەهۆی زیادبوونی توندوتیژی”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا