سڤیلیا مانچستەر یونایتدی كردە دەرەوە

پۆڵەتیكسپۆڕت

كەمێك پێش ئێستا یەكەم یاری قۆناغی پێش كۆتایی یۆرۆ لیگ بە كۆتا هات كە تیایدا جارێكی تر ئینگلیزەكان تووشی دۆڕان بوونەوە پاش ئەوەی پارساڵ لە هەردوو پاڵەوانێتییە گەورەكەی ئەوروپا جەمسەرانی یاری كۆتایی هەر خۆیان بوون ئەمساڵ لە هیچ كام لە پاڵەوانێتییەكانی ئەوروپا بوونیان نەما و ماڵئاواییان كرد شەوی ڕابردوو مانچستەر سیتی ماڵئاوایی لە چامپیۆنس لیگ كرد ئەمشەویش دوا یانەی ئینگلیز كە شەیتانە سورەكان بوو ماڵئاوایی كرد.

لە بەرامبەردا یانەكەی یۆرۆ لیگ واتا سڤیلیای ئەندەلوسی توانی هیچ نەبێت ئاهێك بە دڵی ئیسپانییەكاندا بهێڵێتەوە و توانی بە بردنەوەی لە مان یونایتد جارێكی تر خۆی بگەیەنێتەوە یاری كۆتایی یۆرۆ لیگ ئەو پاڵەوانێتییەی زۆری خۆش دەوێت و چاوەڕێی شەوی داهاتوو دەكات بزانێت ئاخۆ كام یانە سەردەكەوێت بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی ئاخۆ ئینتەر میلانۆی ئیتاڵی دەبێت یان شاختار دۆنتێسكی ئۆكرانی دەبێت.

شەوی یەك شەممە

سڤیلیا 2 X مانچستەر یونایتد 1

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا