پۆڵەتیك پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەرەبەیانی رۆژی یەکشەممە، بوومەلەرزەیەک بە گووڕی 4.5 پلەی رێختەر پارێزگای جۆلەمێرگی باکووری کوردستان هەژاندووە و بەگوێرەی زانیارییەکان لە پارێزگای دهۆک و مووسڵ هەست بە هێزی بوومەلەرزەکە کراوە.
بوومەلەرزەکە کاتژمێر 7:36:29 بەرەبەیانی رۆژی یەکشەممە لە باشووری رۆژهەڵاتی پارێزگای جۆلەمێرگ لە باکووری کوردستان روویداوە.
بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، گوڕی بوومەلەرزەکە درێژبۆتەوە بۆ سنوورەکانی پارێزگاکانی باشووری کوردستان و لە پارێزگای دهۆک و نەینەوا هەست بە هێزەکەی کراوە.