لیژنەی فریاگوزاری سلێمانی بۆ هاوڵاتیان: هیچ ڕێگایەک سەلامەت نییە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لیژنەی فریاگوزاری سلێمانی هاوڵاتیان و شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە کە هێشتا شەقامەکانی ناو شار و دەرەوەی شار بەستەڵەکە و ڕێگاکان سەلامەت نین.

ئەمڕۆ هەینی لیژنەی فریاگوزاری سلێمانی ڕایگەیاند، “هاوڵاتیان و شۆفێرانی بەڕێز ئاگاداردەکەینەوە کە هێشتا شەقامەکانی ناو شار  و دەرەوەی شار بەستەڵەکە و مەترسی ڕووداوی هاتوچۆی هەیە تکا و داوامان لە شۆفێران ئەوەیە بە هیچ جۆرێک لە ماڵەکانیان نەیەنە دەرەوە”.

ئاشکراشی کرد، “تکادەکەین شۆفێری نەکەن چونکە هیچ ڕێگایەک سەلامەت نییە تا چەند کاتژمێری داهاتوو ،با تووشی ڕووداو و کارەساتی هاتووچۆیی نەبن”.

لیژنەی فریاگوزاری سلێمانی ئاماژەی بەوەشکرد، لە حاڵەتی پێویستدا دەتوانن پەیوەندی بکەن بە:

ژمارە 100 سەنتەری هەماهەنگی هاوبەش / پارێزگای سلێمانی P.JCC

ژمارە 188 کۆنترۆڵی هاتووچۆ

ژمارە 115 بەرگری شارستانی

ژمارە 122 فریاگوزاری تەندروستی

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا