پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سەرچاوەیەکی ئەمنی لە دیالە ڕایگەیاند، لەماوەی 48 کاتژمێری ڕابردوودا پێنج ڕووداوی هاتوچۆ ڕوویداوە و زیاد لە 20 حاڵەتی گیانلەدەستدان و برینداربوون تۆمارکراون.
ئەمڕۆ شەممە سەرچاوەیەکی ئەمنی دیالە ئاماژەی بەوەکرد، لەماوەی 48 کاتژمێری ڕابردوودا لە پێنج ڕووداوی هاتوچۆدا زیاد لە 20 حاڵەتی گیانلەدەستدان و برینداربوون تۆمارکراوە و ئەوانەی برینەکانیان سەخت بووە ڕەوانەی دەرەوەی دیالە کراون بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر.
وتیشی، ژمارەی ڕووداوەکانی هاتوچۆ لە دیالە بەراورد بە پارێزگاکانی دیکە ترسێنەرە و زۆربەی جارەکان زیانی گەورەی گیانییان لێدەکەوێتەوە بەدەر لە زیانە مادییەکەی.
یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی زۆری ڕێژەی ڕووداوەکانی هاتوچۆ لە دیالە دەگەڕێتەوە بۆ خراپی ڕێگاوبانەکەی.