لە دادگای باڵا سكاڵا لەسەر یاسای ئاسایشی خۆراك تۆمار دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

باسم خەشان ئەندامی سەربەخۆ لە پەرلەمانی عێراق، لە دادگای باڵای فیدراڵی سكاڵا دژی یاسای ئاسایشی خۆراك تۆمار دەكات.

باسم خەشان، ئەندامی سەربەخۆ لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: لە دادگای باڵای فیدراڵی سكاڵایی یاسایی لە دژی پەسەندكردنی یاسای ئاسایشی خۆراك تۆمار دەكات، بە بیانوی ئەوەی ئەو یاسایە چەند كێشەی یاسایی تێدا و پێش دەنگدان لەسەر پڕۆژەكەش ڕەشنوسێكی تری هەبووە و ئەندامانی پەرلەمان گفتوگۆیان لەسەر كردووە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، ئەو یاسایە هەندێك بڕگەی تێدایە، جێبەجێكردنی لە دەرەوەی دەسەڵاتی حكومەتی كاربەڕێكەرە، پەسەندكردنەكەشی تەنیا بۆ شكاندنی چەقبەستویی سیاسی نێوان لایەنەكان بووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا