پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وتەبێژی فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی عێراق دەڵێت، “لەگەڵ هێزەکانی پێشمەرگە بەردەوام دەبین لە ڕوبەڕوبوونەوەی تیرۆر”.
ئەمڕۆ سێشەممە یەحیا ڕەسوڵ، وتەبێژی فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی عێراق ڕایگەیاند، هێزەکانی پاسەوانی سنوور بە درێژایی سنوورەکانی عێراق لە بەشی کوردستانەوە لەگەڵ تورکیا و ئێران بڵاوەیان پێکراوە.
جەختی لەوەش کردەوە، پێویستە هەماهەنگی لەنێوان هێزەکانی فیدڕاڵی و هێزەکانی پێشمەرگەدا هەبێت و لەڕێی پێکهێنانی دوو لیوای هاوبەشەوە ئەو بۆشاییە ئەمنییانەی لە ناوچەکانی ڕوبەڕوبوونەوە دروست بوون، پڕبکرێنەوە.
باسی لەوەشکرد، محەمەد شیاع سودانی، فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی عێراق فەرمانی دەرکردووە تا لەلایەن هێزەکانی پاسەوانی سنوورەوە هێڵی سفریی لەگەڵ تورکیا و ئێراندا دروست بکرێت و جەختی لەوەش کردەوە بەزوویی هەرچی پێداویستی لۆجیستییە بۆ ئەو هێزانە دابینبکرێت.